بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باشترە منداڵ تا شەش هەفتەی یەکەمی تەمەنی ماچ نەکرێت لە لایەن گەورەکانەوە و منداڵەکەش بپارێزرێت لە بردنی بۆ ناو کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان، لە بەر ئەوەی کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی چەندین نەخۆشی ڤایرۆسی کە بە هۆی کەمی بەرگری جەستەیانەوە مەترسی جیدی درووست دەکات لە سەر ژیانیان و بە توندی نەخۆش دەکەون.
باشترە کە هەر ماڵێک کە منداڵی دیکەیان هەبوو و ویستیان منداڵی تازە لە دایکبووش بگرنە باوەش، دەستەکانیان پاک بشۆن، پێش دەستدان لە منداڵەکە، بە هۆی ئەوەی کە ڕەنگە لەو ڕێگایەوە نەخۆشی بۆ منداڵە ساواکە بگوازرێتەوە و پێستی هەستیار ببێت، بە هۆی ئەوەی کە پێستیان ناسکە و بەرگەی ئەو لیک و پێکهاتە جیاوازانەی نێو لیکی گەورەکان ناگرێت و هەستیار دەبێت پێی و تووشی هەستیاری و تەنانەت هەوکردنیش دەبێت./.