بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سوودە تەندرووستییەکانی شێلم دەتوانین ئاماژە بەوە بدەین کە شێلم هێزی زەین زیاتر دەکات و وزە بە دەمارەکان دەبەخشێت.
هەروەها بەرگری لە توشبوون بە هەندێک نەخۆشیی وەک گولی دەکات. لە شێلمدا پێکهاتەی کرم کوژ هەیە کە زۆر لە میکرۆب و ڤایرۆسەکان دەکوژێت لە بەر ئەوەش بۆ نەخۆشییەکانی وەرزی سەرما وەک کۆکە باشە.
شێلم هێزی بینینی چاو زیاتر دەکات و ڕێگری لە شەوکوێری دەکات.
لە لایەکی دیکەوە بۆ بەهێزکردنی هێلکەدان و کۆئەندامی زاوزێی ژن ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە، سوودیشی بۆ گەدە دەبێت./.