بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە میانەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی قەزای ڕوبات کەریم لە نزیک تاران، وتی: دەبێت ئەوانە بناسین کە بە قسە و درووشمی بریقەدار هەوڵی تێکدانی کۆمەڵگا و ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی دەدەن و هەروەها بیر و بڕوای خەڵک دەکەنە ئامانج.
ناوبراو وتی: هەندێک دەیانەوێت گەنجانی تێکۆشەر لە خوێندن دووربخەنەوە، چالاکوانی کۆمەڵایەتی لە چالاکییەکانی بێبەش بکەن، وەبەرهێنەر لە کارەکانی بێهیوا بکەن و وەها هەنگاو بنێن کە وڵات پێشکەوتنی نەبێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە دوژمنان و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی وتی: بوونی ئێوە لە ناوچەکە و بە هەر درووشمێک، ژیان و ئاسایشی خەڵک تێک دەدات و هیچ کات ئازادیی بۆ خەڵک دابین نەکردووە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی کە دوژمنان نایانەوێت ئێمە بگەینە ئەم ئاستە لە پێشکەوتن و گەشەی کۆمەڵایەتی و ئازادی و پێشکەوتنی ئێمەیان ناوێت.
ناوبراو وتی: یەک ڕێگامان لە پێشە و ئەویش هەوڵدانە بۆ پێشکەوتن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە گەمارۆدانی کەرتی نەوتی ئێران شکستیان هێنا و ڕامانگەیاند کە بەراورد بە ڕابردوو نەوتی زیاتر هەناردە دەکەین، هەروەها لە ڕووی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیشەوە ئامارەکان بەرزبوونەوەی هەناردە و هاوردە پیشان دەدەن و ئەمەش دوژمنانی توڕە کردووە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دوژمنان دانیان بەوەدا ناوە کە لە زۆر بوارێکدا ئێران قسەی یەکەم دەکات و بەم هۆیەوە دوژمنان لەم دۆخە هەست بە توڕەبوون دەکەن./.