بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جابر عەتا پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەخانەیەکی نوێ لەم شارەدا دەکرێتەوە.
ناوبراو وتی کە پارێزگای بەغدا پابەندە بەوەی پەیوەندیی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەم شارەوە هەیە لە بەر ئەوەی کە ئەم فڕۆکەخانەیە تەنیا دەروازەی پەیوەندی پایتەختی عێراقە بە وڵاتانی جیهانەوە.
عەتا وتی کە فڕۆکەخانەی ئێستا بە پێی پێویستی سەردەم نییە و بە پێی کۆنبوونی، پلانی ئەوە هەیە کە فڕۆکەخانەیەکی نوێ بکرێتەوە.
وتیشی کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە گرنگترین دەروازەکانی عێراقە.
پارێزگاری بەغدا وتی کە ئەم پارێزگایە بودجەی پێویستی بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەیەکی نوێ تەرخان کردووە./.