بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێبەر ئەحمەد وتی کە هیوادارین بتوانین ئەم کێشەیە لە ناوچە سنورییەکان، لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و ئەو گرووپانەی لەوێدان، چارەسەر بکەین.
ناوبراو وتی کە ئەو گرووپانە موڵەتی ئامادەبوونیان لە ناوچە سنورییەکاندا نییە و نایاسایین.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم وتی کە ئێمە درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچە سنورییەکان دەدەین.
ڕێبەر ئەحمەد وتی کە هەرێمی کوردستان بەشێک لەم کێشەیە نییە و هیوادارە کە کێشەکان لە زووترین کاتدا چارەسەر بکرێت و کۆتایی بە ناسەقامگیری لە ناوچە سنورییەکان بهێندرێت.
وتیشی کە موڵەتی ئەوە نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنی هەڕەشە و هێرش لە هیچ وڵاتێک./.