بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق هەواڵی ڕێکەوتنی بەردەوامیی هەناردەی غازی لە گەڵ وەزارەتی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە ئەم ڕێکەوتنە دابینکردنی غازی پێویستی عێراق لە خۆ دەگرێت و وەزارەتی نەوتی ئێران بەڵێنی داوە بە پێی پێویست، غاز ڕادەستی عێراق بکات.
وەزیری نەوتی عێراق وتی کە دەمانەوێت هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بەردەوام بێت.
حەیان عەبدولغەنی وتی کە هەوڵ دەدەین کێڵگەکانی وەبەرهێنەری غاز و وێستگەکانی کارەبا زیاتر بکەین.
وتیشی کە وەزیری نەوتی ئێران بە ئامانجی بەردەوامی وتووێژەکانی نێوان تاران و بەغدا سەبارەت بە دۆسیەکانی وزە، بانگهێشتی عێراق کراوە./.