بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاندووە کە داهاتی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە لە 11 مانگی ڕابردوو زیاتر لە 107 ملیار دۆلار بووە.
سۆمۆ لە ئامارێکدا ڕایگەیاندووە کە داهاتی هەناردەی نەوت لە 11 مانگی ڕابردووی ساڵی 2022، 107 ملیار و 877 ملیۆن و 786 هەزار و 336 دۆلار بووە.
مامناوەندی مانگانەی داهاتی نەوتی عێراق 9 ملیار و 807 ملیۆن و 71 هەزار و 485 دۆلار بووە.
داهاتی نەوتی عێراق لە 11 مانگی ساڵی 2022 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 57 گەشەی کردووە.
عێراق لە 11 مانگی ساڵی 2021، 68 ملیار و 258 ملیۆن و 861 هەزار و 485 دۆلار داهاتی هەبووە و مامناوەندی مانگانەی داهاتەکەشی 6 ملیار و 205 ملیۆن و 351 هەزار و 44 دۆلار بووە.
بە پێی ئامارەکەی سۆمۆ، کەمترین داهاتی عێراق لە مانگی کانوونی دووەم و زۆرترینیش لە مانگی ئایاری 2022 بووە./.