وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تونس ڕایگه‌یاند: ته‌مه‌نی گرووپی تیرۆریستی داعش به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز، جۆن کێری له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تونس وتی: واشنتن به‌رده‌وامه له تاوتوێ کردنی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر داعش و پێویسته ئه‌و گرووپه بزانێت که ته‌مه‌نی به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که به مه‌به‌ستی وتووێژ سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ردانی تونسی کردبوو، جه‌ختی کرده‌وه که هێشتا زیندوو یان مردوویی محه‌ممه‌د ئه‌موازی ( جان جیهادی ) ڕوون نییه و له درێژه‌دا وتی: به‌ڵام پێویسته تیرۆریستان بزانن که ته‌مه‌نی ئه‌وان به سه‌ر هاتووه و شکست ده‌هێنن.
هه‌واڵده‌ری ئاسۆشێتدپرێس له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌مریکی که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌بووه، ڕایگه‌یاندووه که فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌و وڵاته شه‌وی پێنج شه‌ممه ئۆتۆمبێلێکی له ڕقه‌ی سوریا کردووه‌ته ئامانج که گومان له‌وه ده‌کرێت محه‌ممه‌د ئهموازیی تێدا بووه.
که‌ناڵی فۆکس نیوزیش له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌رێکی به‌هێز له ئارادایه که ئه‌موازی له‌و هێرشه‌دا کوژراو بێت.
محه‌ممه‌د ئه‌موازی که ده‌وترێت 27 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه، له دایکبووی کوێت و گه‌وره‌بووی وڵاتی به‌ریتانیایه و له بواری کۆمپیۆته‌ر له شاری له‌نده‌ن درێژه‌ی به خوێندن داوه. ناوبراو بۆ یه‌که‌م جار له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا که ڕواڵه‌تی داپۆشیبوو، به شێوازێکی دڕندانه جیمز فولی په‌یامنێری ئه‌مریکیی له سوریا کوشت و به‌مه‌ش لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی له تاوانه‌کانی داعشی هه‌ڵدایه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که محه‌ممه‌د ئه‌موازی له چه‌ندین گرته‌دا ده‌بینرێت که وه‌ک بکوژی ئستیڤن ساتڵاف و جیمز فولی په‌یامنێرانی ئه‌مریکی، عه‌بدولڕه‌حمان کاسیگ یارمه‌تیده‌ری ئه‌مریکی، ده‌یوید هینز و ئالن هنینگ یارمه‌تیده‌رانی بهریانیایی، کونجی گوتۆ په‌یامنێری ژاپۆنی و هه‌ندێکی دیکه له بارمته‌کان ده‌رکه‌وتووه.