بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کڵاوس ئەرنست سیاسەتمەداری چەپی ئەڵمانیا و سەرۆکی لێژنەی وزەی بۆندستاگ هۆشدارییدا کە ئەڵمانیا تەنانەت لە پاش واژۆکردنی گرێبەستی غازی لە گەڵ قەتەر هیچ ڕێگایەکی بۆ جێگرەوەی تەواوی غازی ڕووسیا نییە.
ئەو سیاسەتمەدارە ئەڵمانییە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەڵمانیا بە گرێبەستەکەی لە گەڵ قەتەر تەنیا دەتوانێت لە سەدا 3 ی پێداویستییەکانی لە ڕووی غازەوە پڕ بکاتەوە و هێشتا لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە جێگرەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ غازی ڕووسیا بدۆزێتەوە.
قەتەر ڕایگەیاندووە کە گرێبەستێکی 15 ساڵەی لە گەڵ ئەڵمانیا واژۆ کردووە کە بە پێی ئەوەش ساڵانە 2 ملیۆن تەن LNG ڕادەستی بەرلین دەکات و ئەم گرێبەستەش لە ساڵی 2026 دەست پێدەکات./.