بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق وتی: ئێمە پەیوەندییەکی بەهێزمان لە گەڵ ڕووسیا هەیە و سەردانەکەم بۆ مۆسکۆ بە مەبەستی چاوپێکەوتنی ژمارەیەک بەرپرسی سیاسی و کەسایەتی ئائینی بووە.
ناوبراو وتی: جیهانی تاک جەمسەری کۆتایی هاتووە و ڕوبەڕوبونەوەی بەرەی خێر و شەڕ بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی جیهانێکی چەند جەمسەری.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: ڕووسیا و وڵاتانی وەک ئێران، چین و عێراق هۆکاری جیهانێکی چەند جەمسەرین و بوونەتە هۆکاری لاوازبوونی ڕۆڵ و پێگەی ئەمریکا.
شێخ ئەکرەم کەعبی وتی: گرووپەکانی خۆڕاگری و حکومەتی عێراق دەبێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن تا کۆتایی بە داگیرکاریی ئەمریکا بێنن.
ناوبراو وتی: ئێمە وەک بەرەی خۆڕاگری، پابەندی بژاردەی سەربازین و بە تاکە چارەسەری دەزانین، بژاردەی سیاسی هیچ کات سوودی نابێت.
کەعبی گرووپی تیرۆریستی داعشی بە دەستکردی ئەمریکا ناو برد و وتی کە ئەمریکا شەیتانی گەورەیە./.