بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جاری دووەم لەم ماوەیەدا سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە. سەردانەکەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بگاتە تاران.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی جەختی لە سەر توندووتۆڵکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچە سنورییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ کردەوە./.