بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێرپەنجەی گورچیلە یەک لەو نەخۆشییانەیە کە لە قۆناغەکانی سەرەتاییدا نیشانەکانی دەرناکەون و دەستنیشانکردنی لە لایەن پزیشکەوە ئاسان نییە، بۆ ئەوەش گرنگە کە لە نیشانەکانی ئاگادار بین و پشتگوێی نەخەین.
سەنتەرەکانی چارەسەری شێرپەنجە هۆشدارییان داوە و ئاماژەیان بە چەند نیشانەیەکی توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە داوە کە بریتین لە:
1 – ڕەشبوون و تۆخبوونی ڕەنگی میز.
2 – هەبوونی ئازاری پشت و ئاوسانی قاچ و پێکان.
3 – لەدەستدانی کێش بێ بوونی هۆکارێکی دیاریکراو.
4 – ئارەقکردنی شەوانە و هەستکردن بە ماندووێتی بەردەوام.
5 – لە ناو پیاواندا ئاوسانی گون و سوربوونەوەی بێ هۆکار.
6 – بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کەمبوونەوەی ژمارەی خڕۆکە سورەکانی خوێن.
7 – دەرکەوتنی خوێن لە میزدا.
دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و پاراستنی کێشی جەستە و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن لە باشترین هەنگاوەکانە بۆ خۆپاراستن لەم جۆرەی شێرپەنجە./.