بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێران بەرامبەر بە هەڵبژاردەی وێڵز لە چوارچێوەی مۆندیالی قەتەر ڕاگەیاند.
لە پەیامەکەی سودانیدا هاتووە: بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران لە بەرامبەر وێڵز، پیرۆزبایی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم، بۆ ئەم هەڵبژاردە و سەرجەم برادەران و دۆستانی بەشدار لەم یارییانە هیوای ئەوە دەخوازم کە بگەنە قۆناغە هەستیارەکانی مۆندیال./.