بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی مووشەکی و ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دەسکەوتەکانی ئەم هێزە وتی: زۆربەی دەسکەوتەکانی ئێمە لە ڕۆژی ڕووداوەکاندا ئەگەر پێویست بکات دێنە دەرەوە، وەک لێدانی دوژمن لە مەودای یەک هەزار و 50 کیلۆمەتری کە ئەڵبەت ئەمەش بە هەڵکەوت نییە.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و درۆنەکان لە ئاستی جیهانیداین و ئەوەی کە سوپا گەورە و زلهێزەکانی جیهان دەیان ساڵ بەر لە ئێمە دەستیان پێکردووە ئێستا لە لایەن ئێمەوە ڕوبەڕوی کێشە کراوەتەوە و زۆربەی دەسکەوتەکانیش ڕۆژی ڕووداوەکان ئەگەر پێویست بکات دێنە دەرەوە.
حاجی زادە ڕایگەیاند کە ئێران لە بواری مووشەکیدا لە ئاستی جیهانیش کەوتووەتە پێشەوە و وتی: هەواڵی مووشەکی هایپرسۆنیکی پێشکەوتوو کە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهید تارانی موقەدەم وترا و دەتوانێت سیستەمە پێشکەوتووەکانی بەرگری ئاسمانی ببڕێت، پەیوەندی بە ماوەی ڕابردووەوە هەیە بەڵام لە ڕاستیدا ئەمڕۆ بە میدیایی کراوە و لەم دەسکەوتەدا دوژمن ناتوانێت ڕوبەڕوی جۆرە مووشەکی وەها ببێتەوە.
فەرماندەی هێزی مووشەکی و ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە لەوەدا سەرکەوتوو بووین کە مووشەکی تایبەت بە ناردنی مانگی دەستکردی قائم 100 ڕەوانەی بۆشاییەکانی ئاسمان بکەین و لەمساڵیش یەکەم مانگی دەستکرد لەم ڕێگایەوە دەنێرینە بۆشاییەکانی ئاسمان./.