بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و شێخ مەهدی سەمیدعی موفتی سوننەی عێراق لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.
چاوپێکەوتنەکە بە ئامادەبوونی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بووە.
هێشتا وردەکاری ئەو چاوپێکەوتنە و وتووێژی نێوان هەر دوو لا بڵاو نەبووەتەوە./.