بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەعیم قاسم لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە کێشەی سەرەکی لوبنان ئابورییە و چارەسەرکردنی لە ئەستۆی سەرۆک کۆمارە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە ئەو سەرۆک کۆمارەمان قبووڵ نییە کە سرنجی خەڵک بۆ کێشە و قەیرانێکی دەستکرد ڕابکێشێت و لە پێناو خزمەت گەیاندن بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی زیان بە ئازادی، دەسەڵات و سەربەخۆیی لوبنان بگەێنێت.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: سەرۆک کۆمار دەبێت هەوڵەکانی لە پێناو ڕزگارکردنی لوبنان لە ڕووی ئابوری و داراییەوە بەکار بێنێت و هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی وڵات بدات./.