بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی 18 ی تشرینی دووەمی 2022 لە تویتێکدا گەمارۆخستنە سەر ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگ و کەناڵی پرێس تیڤی ئێرانی بە بەردەوامی پێشێلکردنی مافی گەلی ئێران ناو برد.
ناوبراو ڕایگەیاند: کردنەوەی دەست و دەمی کەناڵ و میدیا تیرۆریستییەکان بۆ دژایەتیکردنی گەلی ئێران و گەمارۆخستنە سەر ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی ئێران و کەناڵی پرێس تیڤی بە ئامانجی ڕێگری لە گەیشتنی دەنگ و بۆچوونی ئێران بە جیهان، بەردەوامی پێشێلکردنی مافی گەلی ئێرانە لە لایەن ئەمریکاوە.
کەنعانی وتی: تاوانەکانی ئەمریکا لە دژی گەلان و وڵاتانی سەربەخۆ کۆتایی نییە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە 16 ی تشرینی دووەمی 2022 ناوی 6 چالاکوانی میدیایی ئێرانی خستە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە کە لە ناو ئەواندا پەیمان جەبەلی سەرۆکی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی ئێران هاتووە./.