بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە بنکەیەکی تیرۆریستانی ئەمریکی لە سوریا ئەمشەو پێنج شەممە 17 ی تشرینی دووەمی 2022 کراوەتە ئامانج.
پێگەی سابرین نیوز ڕایگەیاندووە کە بنکەی هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی ئەلعومەری سوریا کراوەتە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی.
ڕادیۆ سوریانا بە هەمان شێوە هەواڵی ئەو هێرشەی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە دەنگی تەقینەوە لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە دەیرزۆر بیستراوە و پاشان گەشتی کۆپتەرە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بە سەر ئاسمانی ناوچەکە دەستیپێکردووە./.