بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی دانیشتووانی جیهان دەگاتە 8 ملیار کەس و ئەمەش پیشاندەری زۆربوونی ڕێژەی منداڵبوونە لە ژمارەیەک لە وڵاتان.
لە ماڵپەڕی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە بەرزبوونەوەی تەمەنی مرۆڤەکان پەیوەندی بە پێشکەوتنە پزیشکییەکان، خزمەتگوزاری تەندرووستی، خۆراک و ڕەچاوکردنی پاک و خاوێنی لە لایەن خەڵکەوە هەیە./.