جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

کەرتی خۆرئاوا بنکەی خۆڕاگریی فەڵەستینە / ڕێکەوتن لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی باوی نەماوە

جام کوردی – سەرکردەیەکی باڵای بزوتنەوەی حەماس هۆشداریی دایە داگیرکارانی زایۆنیست و ڕایگەیاند کە هەلومەرجەکە لە داهاتوودا بۆ ئەوان دژوارتر دەبێت.

تشرینی دووه‌م 14, 2022
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل ڕزوان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی فەڵەستین (حەماس) لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم، جەختیکردەوە کە گەلی فەڵەستین بڕوا و متمانەی بە چارەسەری ئاشتیانەی هاوشێوەی هاوئاهەنگی ئەمنی یان ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نییە.

دەقی ئەو وتووێژە لە درێژەدا هاتووە:

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرتاسەری فەڵەستین لە ساڵی داهاتوو

ئایا ڕێکەوتنی جەزایر هاوشێوەی ڕێکەوتنەکانی پێشووە یان لە داهاتوویەکی نزیکدا بە کردەوە هەنگاوی نوێ دەبینرێت؟

حەماس بە تێڕوانینێکی نوێوە چووە جەزایر و وەک هەمیشە داوای ڕێکەوتنێکی بەردەوام و مسۆگەربوونی یەکڕیزیی لە نێوان گەلی فەڵەستین کرد، هەروەها ئێمە دەستخۆشی لە جەزایر و هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەکەین.

بەیاننامەی جەزایر جەختی لە سەر پابەندبوون بە ئاشتی و بەردەوامی هەوڵەکان بۆ پاراستنی قودسی داگیرکراو و شوێنە پیرۆزەکانی دیکە کردووەتەوە. هەروەها تێیدا جەخت کراوەتەوە کە پێکهاتەی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستین بە بەشداری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان نوێ بکرێتەوە و بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی، ئەنجومەنی یاسادانان و سەرۆکایەتی کۆمار  و حکومەت لە یەک ساڵی داهاتوودا دیاری بکرێت.

ئەم بەیاننامەیە هەروەها جەختی لە سەر یەکڕیزی گەلی فەڵەستین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و مەترسی و کێشەکانی داهاتووش کردووتەوە. لەمەش زیاتر جەختیکردووەتەوە کە لێژنەیەک بۆ بەدواداچوونی تایبەت بە جێبەجێکردنی خاڵەکان و ناوەڕۆکی بەیاننامەکە پێک بهێندرێت کە سەرۆکایەتی لێژنەکە لە ئەستۆی جەزایر و کۆمکاری عەرەبی و لایەنی فەڵەستینی دەبێت.

ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی جەزایر

ئایا مەبەستی ئێوە ئەوەیە کە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە زۆرەملە دەبێت یان لە ژێر چاودێری وڵاتانی عەرەبیدا دەبێت؟

بەیاننامەکە خاڵی نوێی بۆ پێکهێنانی لێژنەی بەدواداچوون دەبێت بەڵام بەداخەوە کە پێداگری برایانی بزوتنەوەی فەتح و بە تایبەت دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە سەر ئەوەیە کە حکومەت بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بە فەرمی بناسێت.

ئەمە کێشەیەکی سەرەکییە، حەماس لە وەڵامی ئەم داواکارییەدا ڕایگەیاندووە کە مەبەست لە ناساندنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان، بە فەرمی ناسینی ڕژێمی زایۆنیستی، شەرعییەتدان بە دەسەڵاتی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەشی داگیرکراوی جۆلانی سوریا یان وڵاتانی دیکەی عەرەبییە و ئەمەش زوڵمێکە لە سەر خەڵک، لە لایەکی دیکەوە بڕیارە نێودەوڵەتییەکان هیچ ئاماژەیەکیان بە مافی گەلی فەڵەستین نەداوە.

ئایا ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی لەناوچوونی ڕێکەوتنی جەزایر یان چارەسەر دەکرێت؟

داوامان لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەری فەڵەستین کردووە ئەم خاڵە لە ڕێکەوتنەکەدا نەبێت، ئێمە هەوڵێکی زۆرمان بۆ دەرکردنی بەیاننامەی جەزایر داوە. ئەم ڕێکەوتنە ئەنجامی هەوڵی حکومەتی میسرە کە شیاوی دەستخۆشییە و هیوادارین کە جێبەجێ بکرێت، ڕێکەوتنەکەی جەزایر لە سەر بنەمای ڕێکەوتنی قاهیرەیە و هیوادارین کە ڕێکەوتنێکی ڕاستەقینە بۆ بەیاننامەی جەزایر و ڕێکەوتنەکانی ئاشتی بکرێت کە بگاتە مسۆگەربوونی یەکڕیزی نیشتمانی.

ئایا بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین دیاری کراوە، یان لە ماوەی یەک ساڵدا دیاری دەکرێت؟

یەک ساڵ بە بزوتنەوەی فەتح دەرفەت دراوە، بەداخەوە کە داوا لە برایانی فەتح کرا کە ئەو بەروارە زووتر دیاری نەکرێت.

ئەمە بە واتای مانەوەی کێشەکان وەک خۆی نییە؟

پێداگری لە سەر پێویستی دیاریکردنی بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان هەیە، لە سەر یەک ساڵ قسە کراوە و هیوادارین کە ئەوان پابەندی ئەم پرسە بن و ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.

کاتی ئەوە هاتووە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەر بۆ ڕیزەکانی گەلی فەڵەستین و خۆڕاگری بگەڕێتەوە

بەستێنی ئاشتی ئامادە نەکراوە و بەردەوام ناکۆکی و چەند جەمسەری بوونی هەیە، هیوادارین کە نیازپاکی بوونی هەبێت و لە ماوەیەک ساڵدا بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دیاری بکرێت، ئایا وەها شتێک ڕوو دەدات؟

ئێمە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئامادەین و خوازیاری مسۆگەربوونی یەکڕیزی نیشتمانین، لە بەر ئەوەی کە یەکڕیزی بە ڕێکارێکی ستراتیژی دەزانین و ئەمەش تەنیا ڕێگای ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڕووداو و پێشهاتانەیە کە سەبارەت بە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین ڕوو دەدەن و ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین بۆ ڕیزەکانی گەل و خۆڕاگری بگەڕێتەوە.

حەماس هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی دەدات

ئەوەمان بینی کە بزوتنەوەی حەماس و حکومەتی سوریا ناکۆکییەکانیان وەلاوە ناوە و لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندییەکانیان کردووەتەوە، پێداچوونەوە بە سەر پەیوەندییەکان بە چ شێوازێک کرا؟

سیاسەتی بنەڕەتی و نەگۆڕی حەماس جەختکردنەوەیە لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئەم پەیوەندییانەش لە بەرژەوەندی ئامانجەکانی فەڵەستینە، لە بەر ئەوەی کە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پاڵپشتی لە ئامانجەکانی فەڵەستین دەکەن.

پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێت ئاسایی و هاوسەنگ بێت، لە بەر ئەوەی کە ئەوان قووڵایی پرسی فەڵەستینن و لە سەر ئەم بنەمایە بزوتنەوەی حەماس بڕیاری گەڕانەوەی بۆ پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا دەرکرد.

ئێمە جەختمان لە سەر یەکڕیزی گەل و یەکپارچەیی خاکی سوریا کردووەتەوە و هیوادارین کە سوریا و سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ئاسایش و سەقامگیریدا بژین، لە بەر ئەوەی کە تا کاتێک کە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی لە ئاسایش و سەقامگیریدا بن، ئامانجەکانی فەڵەستین لە بارودۆخێکی باشتردا دەبێت. ستراتیژی بزوتنەوەی حەماس نەبوونی دەستێوەردانە لە ململانێ و پێکدادانە ناوخۆییەکان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئەم بزوتنەوەیە لە پێناو خزمەت گەیاندن بە ئامانجەکانی فەڵەستین، داوای پەیوەندییەکی هاوسەنگ و ئاسایی لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات و جەختیشی کردووەتەوە کە دەبێت شەڕ تەنیا لە گەڵ دوژمنی زایۆنیستی بێت.

کەرتی خۆرئاوا بنکەی خۆڕاگریی فەڵەستین بووە و دەمێنێتەوە

لە ئێستادا شۆڕش لە کەرتی خۆرئاوا دەستیپێکردووەتەوە، خەڵک ناکۆکییە سیاسییەکانیان تێپەڕ کردووە و ئەمڕۆ یەکڕیزییەکی نیشتمانی لە بەکارهێنانی چەکدا دەبینین، ئەو چەکەی کە چیدی ڕەنگ و بۆنی سیاسیی نییە، چالاکییەکی زۆر کراوە، داهاتووی ئەم سەرهەڵدانە چۆن دەبینن، ئایا بەردەوام دەبێت یان نە؟

ئێمە دەستخۆشی لە چالاکییەکانی گەلی خۆمان لە کەرتی خۆرئاوا دەکەین، خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا ڕیشەی لە نێو دڵی خەڵکی ئێمەدا هەیە و کەرتی خۆرئاوا بنکەی خۆڕاگریی فەڵەستین بووە و دەمێنێتەوە. لە ئێستادا زیاتربوونی چالاکی خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا دەبینین و لە سەرجەم بەشەکانی ئەم ناوچەیە ئەو چالاکییانە بوونی هەیە. خۆڕاگری بەرەو گەشەسەندن دەڕوات و خەڵک لایەنگری ئەم بیرکردنەوەن. ئامانجی خۆڕاگریش بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستین و وەڵامی تاوانەکانی داگیرکارانی زایۆنیستە لە دژی منداڵان و ژنانی ئازادی فەڵەستین.

چالاکی قارەمانانی جیلی نوێی فەڵەستین کاریگەری لە سەر گەنجانی عەرەب و ئیسلامی دەبێت

ئایا ئەم چالاکییانەی خۆڕاگریی فەڵەستین کاریگەریی لە سەر جیلی نوێی عەرەب دەبێت تا نەکەونە داوی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی؟

ئێمە بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و لەو بڕوایەداین کە چالاکییەکان و گیانفیدایی خەڵک لە کەرتی خۆرئاوا نەک تەنیا بەردەوام دەبێت، بەڵکوو زیاتریش دەکرێت. هۆشداری بە داگیرکارانی زایۆنیست دەدەین کە هەلومەرجەکە بۆ ئەوان دژوارتر دەبێت و خەڵکی ئێمە چیدی متمانەیان بە شێوازی ئاشتیانە وەک ڕێکەوتنی هاوئاهەنگی ئەمنی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ زایۆنیستەکان نییە. ئەوەی لە لایەن گەنجانی فەڵەستینەوە دەکرێت، بە نوێنەرایەتی لە گەنجانی عەرەب و موسڵمانە و بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا هەمووی ئەوان پێکەوە بۆ ئازادیی قودس و فەڵەستین هەوڵ دەدەن.

غەززە لایەنگری قودس و مزگەوتی ئەقسا دەبێت

ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کەرتی غەززە، کەرتی خۆرئاوا بۆ وەڵامی ئەو هێرشە کاردانەوەی دەبێت یان نە؟

غەززە ئاڵاهەڵگری خۆڕاگری و چالاکی نیشتمانی دەبێت، لایەنگری قودس و مزگەوتی ئەقسایە، ئێمە وەک حەماس هەمیشە لە بەرەی پاڵپشتی لە گەلی خۆمان لە کەرتی خۆرئاوادا بووین، هۆشداری بە ڕژێمی زایۆنیستیش دەدەین کە هەر هێرشێک لە دژی غەززە ڕوبەڕوی وەڵامی توند دەبێتەوە.

ئێمە گەلێکی یەکگرتووین و ئەوەی کە لە غەززە یان کەرتی خۆرئاوا ڕوو بدات، کاریگەریی لە سەر تەواوی فەڵەستین دەبێت./.

Previous Post

دیپلۆماتکارێکی فەڵەستینی: لە دادگای نێودەوڵەتی ڕژێمی زایۆنیستی ڕیسوا دەکەین

Next Post

چەند ڕێکارێکی سادە بۆ ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
چەند ڕێکارێکی سادە بۆ ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ

چەند ڕێکارێکی سادە بۆ ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020