بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، پێشوازیی لە پلانی مۆسکۆ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ تاران کرد و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بواری ژێرخانە ئابورییەکان و هێڵەکانی گواستنەوەی لە ناوچەی ئوراسیا بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکان ناو برد.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە زیاتربوونی هاوتووچۆی شاندە دیپلۆماسی و ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات، ڕاوێژی سیاسی و ئابوریی بە هۆکاری بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی و هاوکارییەکان ناو برد.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا پێگەی جوگرافی ئێرانی بە گرنگ ناو برد و وتی کە ڕێگای ترانزێتی باکور – باشور دەبێتە ڕێگایەکی تایبەتمەند لە کەرتی ئابوری و بازرگانیی جیهان.
ناوبراو وتی کە ئێران و ڕووسیا بەستێن و دەفرایەتی زۆریان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان هەیە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا جارێکی دیکە هاوخەمی خۆیی بۆ گەل و حکومەتی ئێران بە بۆنەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شیراز ڕاگەیاند./.