بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل جۆبەیر وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئەمریکا بەهێزە و ئەم پەیوەندییانە چەندین جار ڕوبەڕوی باهۆزی جۆربەجۆر بووەتەوە.
ناوبراو وتی: پەیوەندییەکانی ئێمە و ئەمریکا قۆناغی باش و خەراپی هەبووە بەڵام بەردەوام بەرەو پەیوەندییەکی بەهێزتر هەنگاومان هەڵگرتووە.
جۆبەیر وتی: ناکۆکی نێوان وڵاتان و دۆستان بابەتێکی ئاساییە بەڵام درێژە بە چالاکییەکانمان لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان دەدەین.
وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیە وتی: سەبارەت بە بازاڕی نەوت ناکۆکی لە تێڕوانینی ئێمە و ئەمریکییەکاندا هەیە و ڕیازی پێی وایە کە هەڵوێستێکی درووستی هەیە نەڵام لە ئەمریکا بیرکردنەوەی پێچەوانە هەیە، بەڵام ئەم قۆناغەش تێپەڕ دەکەین./.