بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هایپرسۆنیک بەو مووشەکە دەوترێت کە خێراییەکەی 5 تا 25 هێندەی خێرایی دەنگە. بۆ تێگەیشتن لە خێرایی سەرسوڕهێنەری ئەم مووشەکە پێویستە بزانین کە خێرایی ئەم مووشەکانە لە یەک چرکەدا دەتوانێت 2 تا 8 کیلۆمەتر بێت.
لە ئێستادا تەنیا وڵاتانی ڕووسیا، ئەمریکا، چین و هیندستان دەستیان بەم تەکنۆلۆژیایە گەیشتووە.
فەرماندەی هێزی مووشەکی و ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئێران مووشەکی بالستیی هایپرسۆنیکی پێشکەوتووی بەرهەم هێناوە، بەمەش ئێران چووەتە ڕیزی ئەو چەند وڵاتەی کە ئاماژەیان پێدرا./.