جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

نەفرەتی خەڵکی کورد لە ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین / تاوانی مونافقین و سەدام لە دژی کوردانی عێراق

جام کوردی – مەسعود ڕەجەوی لە سەر داوای ڕاستەوخۆی سوپای بەعس، لە پێناو مانەوەی ڕژێمی سەدام و بە بیانووی هێرشی دژ بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزەکانی مونافقین، ئەو هێزانەی ڕەوانەی کوردستانی عێراق کرد و هەوڵی ئەوەی دەدا سوپای بەعس جارێکی دیکە بۆ ناوچە کوردنشینەکان بگەڕێتەوە.

تشرینی دووه‌م 10, 2022
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی تیرۆریستی موجاهدینی خەلق کە لای گەلی ئێران بە مونافقین ناسراون، لە بەهاری ساڵی 1991 (1370 ی کۆچی هەتاوی) ڕاستەوخۆ شەڕی کوردانی عێراقی کرد، هەرچەندە سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە بەر ئەوەی کە لە ئێستادا هەوڵی پیشاندانی ڕواڵەتێکی دیکە لە خۆ دەدەن، حاشا لەو تاوانانەی خۆیان دەکەن.

سەرکردەکانی مونافقین بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لەو هەموو تاوان و خزمەتەی دژ بە کوردانی عێراق بە حیزبی بەعسیان کردووە، ڕایدەگەێنن کە شەڕی ئەوان لە دژی هێزەکانی ئێران بووە.

لە شەڕی یەکەمی کەنداوی فارس و لاوازبوونی ڕژێمی بەعسی سەدام، هێزە کوردییەکان دەستیان بە دەرکردنی بەعس و حکومەتە خوێنمژەکەی لە کوردستان کرد و ناوچە کوردنشینەکانیان ئازاد و کۆنتڕۆڵ کرد.

بە دەیان بەڵگەی پێویست بوونی هەیە کە پیشان دەدات مونافقین لە پاش شەڕی هەشت ساڵەی عێراق لە دژی ئێران و وەک پاڵپشتی بۆ ڕژێمەکەی سەدام لە پرۆسە سەربازییەکانی ناسراو بە مرواری، شەڕی دژ بە کوردانی عێراقی کردووە و خەڵکێکی بێ تاوانی لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی بەعس کردووەتە قوربانی.

پرۆسە سەربازییەکانی مرواری لە دژی کوردانی عێراق

مەسعود ڕەجەوی لە سەر داوای ڕاستەوخۆی سوپای بەعس، لە پێناو مانەوەی ڕژێمی سەدام و بە بیانووی هێرشی دژ بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزەکانی مونافقین، ئەو هێزانەی ڕەوانەی کوردستانی عێراق کرد و هەوڵی ئەوەی دەدا سوپای بەعس جارێکی دیکە بۆ ناوچە کوردنشینەکان بگەڕێتەوە.

ڕەجەوی وەک سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە یەکە سەربازییەکانی سوپای پاسداران شاری خانەقینیان کۆنتڕۆڵ کردووە و بۆ ئەمەش فەرمانی ناردنی هێزی سەربازی و چەک و پێداویستی سەربازیی قورسی بۆ ئەم شارە دەرکرد. شاری خانەقین کەوتە بەر هێرش و پەلاماری مونافقەکان و ژمارەیەک لە خەڵکی بێ تاوانی شارەکە کوژران و خانووەکانی ئەوان بە تەواوی ڕووخان.

هێزە کوردییەکان شارە گەورەکانی کوردستانیان کۆنتڕۆڵ کرد و بەرەو ناوچەکانی دیکە لە پێشڕەویدا بوون، بەرەو ناوچەکانی توز، کفری و جەلەولا، ئەوان هەوڵیان دەدا لە سلێمان بەگ تێپەڕ ببن تا بەرەو بەغدا پێشڕەوی بکەن، ئەگەر ئەو پلانە جێبەجێ دەکرا، سوپای بەعس توانای ڕوبەڕوبونەوەی نەدەما، بەڵام سەدام بە کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریستانی ڕێکخراوی مونافقین و لە پرۆسە سەربازییەکانی مرواریی یەک و دوو و سەرکوتکردنی خەڵک و شەڕی دژ بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکان، ڕێگریی لە پێشڕەوییەکانی ئەوان کرد.

پاش کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین بە جل و بەرگی کوردی و تەنانەت بە وێنەی سەرکردەکانی کوردەوە چوونە کەرکوک و بەمەش بەعس جارێکی دیکە دەستی بە سەر کەرکوکدا گرت و بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شارەکە لە لایەن تیرۆریستانی ڕێکخراوی مونافقینەوە کوژران و بریندار بوون.

شایەتحاڵانی تاوانەکانی ڕێکخراوی مونافقین

ئەوانەی کە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین جیا بوونەتەوە، باشترین بەڵگە و شایەتحاڵی تاوانەکانی ئەم ڕێکخراوەن لە دژی کوردانی عێراق و ئەو هەموو خزمەتەی کە لەم پێناوەدا بە سەدامیان کردووە. ئەڵبەت دواتر ئەو کەسانەش بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بەڵگەکان لە لایەن ڕێکخراوەکەوە تیرۆر کران.

شەمس حائیری یەکێک لە ئەندامانی کۆن و جیابووی ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین لە کتێبێکدا بە ناوی ” مرداب ” یان زەلکاو، ڕایگەیاندووە کە ” ڕێکخراوی موجاهدین (مونافقین) بەشێکی زۆری ناوچە کوردنیشینەکانیان – پێش ئەوەی کە کوردەکان بێنە ئەم ناوچانە – داگیر کرد. لە شاری سلێمان بەگ، یەکەم پرۆسەی سەربازیی موجاهدین لە دژی کوردەکان دەستیپێکرد “.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەو ڕێکخراوە بە چەکی B.M.P و تانکی A55 و چەکی قورسی دیکە هێرشیان دەکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە کاتێکدا کە ئەوان چەکی دەستیان تەنیا کڵاشینکۆف بووە.

بە وتەی ناوبراو ” بەشێکی زۆری ئەو کوردانەی کە لە ڕیزەکانی سوپای بەعس هەڵهاتبوون و ویستی گەڕانەوەیان بۆ لای بنەماڵەکانی خۆیان هەبوو، لە ترسی سوپای بەعس و ناسەقامگیریی ناوچەکان، پەنایان دەبردە شاخ و ڕێگاکانی دیکە، بەڵام بەوەشەوە لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی موجاهدینەوە هێرشیان دەکرایە سەر و دەکوژران “.

حائیری لەو کتێبەدا بەدەر لەوەی کە ڕایگەیاندووە هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین لە شاری توزخورماتو تەقەیان لە ماڵەکانی خەڵک کردووە و تاڵانی زۆریان لەو شارەدا کردووە، باسی ئەوەشیکردووە کە ” موجاهدینی خەلق بۆ شاردنەوەی تاوانەکان و دەستێوەردان لە ناوچە کوردنشینەکان، شەڕەکەیان بە ناوی پرۆسە سەربازییەکانی مرواری لە دژی ئێران ناو دەبرد، لە کاتێکدا کە ئەوان بە ئاشکرا شەڕی کوردانی عێراقیان دەکرد “.

ئەندامێکی دیکەی پێشووی ئەو ڕێکخراوە بە ناوی ڕەزا ئەسەدی کە فڕۆکەوان بووە، ڕایگەیاندووە کە ” مونافقین بەڵێنی ئەوەیان بە سەدام دابوو کە تا گەیشتنی هێزەکانی بەعس ڕێگری لە پێشڕەوی هێزە کوردییەکان بکەن. وەک پاساوێکیش ڕایاندەگەیاند کە ئەو هێزانە لە کوردانی عێراق نین بەڵکوو هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن کە جلوبەرگی کوردییان لەبەر کردووە “.

دوژمنایەتی ڕەجەوی لە گەڵ کوردانی عێراق

مەسعود ڕەجەوی لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی خۆیدا ڕایگەیاندبوو کە کوردانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی ئێمە و سەدام یەکیان گرتووە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندبوو کە ” کوردانی عێراق دوژمنی لەمێژینەی ئێمەن، ئێمە لە پرۆسە سەربازییەکانی مرواریدا لە گەڵ خاوەن ماڵ (سەدام) هاوپەیمانییەکی ستراتیژی و بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە و خاوەن ماڵمان ڕزگار کردووە “.

بەڵگەی دیکە

پاش هێوربوونەوەی دۆخەکە، لە میانەی بەسەرکردنەوەی پارێزگای دیالە لە لایەن سەدامی دیکتاتۆرەوە، پارێزگاری دیالە لە بەرامبەر کامێراکان بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ” وڵاتی عێراق و پارێزگای دیالە قەرزداری برایانی موجاهیدن “.

عێزەت ئیبراهیم دەوری جێگری سەدامیش دواتر دەستخۆشیی لە ڕەجەوی کرد و بۆ کوشتنی ژن و منداڵی بێ تاوانی کورد وەک کەسێکی قارەمان ناوی برد. فیلمی ئەو کۆبوونەوەش لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقینەوە بڵاو کرایەوە.

لە ساڵی 2009 کە دادگای باڵای عێراق بۆ تاوتوێکردنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی ئەم وڵاتە لە کاتی ڕاپەڕینەکانی ساڵی 1991 کۆبووە، ڕاگەێندرا کە نزیکەی 5 هەزار سکاڵا لە دژی ڕژێمی بەعس و ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین ڕادەستی دادگا کراوە.

گرووپە کوردییەکانی ئێران و پەیوەندی لە گەڵ ڕێکخراوی مونافقین

وەک ئاماژە درا، تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین لە دژی کوردانی عێراق ڕوون و ئاشکرایە. گرووپە کوردییە دژبەرەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش ساڵەهایە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی ئەم ناوچەیە پەنا دراون و پاڵپشتی دەکرێن، ئێستا لەم ئاژاوەگێڕییانەی ئەم دواییەی ئێران ڕایانگەیاندووە کە لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کەوتوونەتە پەیوەندی و هاوئاهەنگی نزیک. پرسیار ئەوەیە کە بۆ ئەم هەموو خزمەتەی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان لە بەرچاو ناگرن و هاوکاریی ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین دەکەن، ئەو ڕێکخراوەی کە هۆکاری کوشتن و برینداربوونی هەزاران کوردی عێراقی لە پێناو خزمەت گەیاندن بە سەدام و ڕژێمی بەعس بووە./.

Previous Post

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: سیاسەتی ناسەقامگیرکردنی دوژمن لە ئێران شکستی هێناوە

Next Post

هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سوریا دەگاتە 3 ملیۆن بەرمیلی مانگانە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سوریا دەگاتە 3 ملیۆن بەرمیلی مانگانە

هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سوریا دەگاتە 3 ملیۆن بەرمیلی مانگانە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020