بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی 13 ی گەڵاڕێزان وەک ڕۆژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی بە ئامادەبوون و بەشداری بەرچاو و زۆرینەی چین و توێژەکانی خەڵک بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە بەرامبەر بینای بنکەی سیخوڕیی پێشووی ئەمریکا لە تاران بەڕێوەچوو، خەڵک درووشمی ” مردن بۆ ئەمریکا، مردن بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، مردن بۆ مونافق ” یان بەرز کردەوە.
بەشداری بەرچاوی گەنجان یەک لە دیمەنە جوانەکانی ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆ بووە.
خەڵک بە بەرزکردنەوەی نووسراو و لاڤێتە پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزەکانی پۆلیس و پارێزەرانی ئاشتی و ئاسایشی وڵات دووپات کردەوە.
ڕێوڕەسمەکە لە تاران و زیاتر لە 900 شار و ناحیەی ئێران بەڕێوەچوو.
هاوکات زیاتر لە 3500 پەیامنێر ئەم ڕووداوە گرنگەیان لە سەر ئاستی ئێران بە گشتی ڕووماڵ کردووە. 500 لەو کەسانەش پەیامنێری دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بیانی بوون.
خەڵک لە هەموو چین و توێژێکەوە لە ڕێوڕەسمەکەی 13 ی گەڵاڕێزاندا بەشدارییان کرد تا دوایین بزمار لە تابوتی ئاژاوەگێڕان و ئەوانەی بدەن کە پاڵپشتی لەوان دەکەن و بەمەش یەکڕیزی ئێرانییەکان و پاڵپشتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران و شکستی پیلانی ئەم دواییە بۆ جیهانیان بسەلمێنن./.