بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەشێک لە بەیاننامەیەکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاتووە: گەلی گەورەی ئێران بە تێپەڕبوونی حەوت دەیە لە ڕوبەڕوبونەوەی ستراتیژی لە گەڵ دەسەڵاتی تاوانبار، ناپاک و تیرۆریستیی ئەمریکا، ئاڵاهەڵگری دژایەتی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و ئاشکراکردنی تاوانە دژە مرۆڤانەکانی کۆشکی سپی لە دژی گەلانی جیهانە.
بەیاننامەکە دەڵێت: ڕووداوەکانی 13 ی گەڵاڕێزان، لە دوورخستنەوەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە ساڵی 1343 ی کۆچی هەتاوی بە فەرمانی شا تا کوشتاری دڕندانەی خوێندکارانی شۆڕشگێڕ بە دەستی هێزەکانی ڕژێمی پاڵەوی و پاشان کۆنتڕۆڵکردنی شکۆمەندانەی و شۆڕشگێڕانەی بنکەی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران بە دەستی خوێندکارانی موسڵمانی لایەنگری ئایدۆلۆژیای ئیمام (رە)، وانەی گەورەی خۆیی کردووەتە سەرچاوەی هەستانەوە و بێداریی کۆمەڵگاکانی دیکە و گەلانی ستەملێکراو لە لایەن ئەمریکا و دژایەتی سیاسەت و ستراتیژی شەیتانی و دژە مرۆیی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لە مێژووی هاوچەرخ، بە شێوازێک کە ڕۆژانە ئازادیی گەلان لە ژێر دەستی ئەمریکای ستەمکار و بچووک بوونەوەی جوگرافیای ستەمکاری لە جیهان دەبینین.
بەیاننامەکە لە کۆتاییدا وێڕای ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی گۆڕەپانە جیاجیاکانی ڕەوتی دژایەتی ئەمریکای ستەمکار بە تایبەت 13 ی گەڵاڕێزانی 1357 ی کۆچی هەتاوی ڕایگەیاندووە کە 13 ی گەڵاڕێزان پیشاندەری ئاژاوەگێڕی و ناپاکییەکانی ئەمریکا لە دژی شۆڕش و دەسەڵاتی ئیسلامییە و بە یارمەتی خودای گەورە، ئێرانی بەهێز، سەربەخۆ و سەربەرز، سبەی بە ئامادەبوونی بەرفراوان، شۆڕشگێڕانە و دوژمن بەزێن لە ڕێپێوانە مەزنە سەرتاسەرییەکەی بەرزڕاگرتنی ئەم ڕۆژە گەورەیە، شکستی پیلانی ئەمریکی – زایۆنیستی لە شەڕی هەمەلایەنەی ئەم دواییە ڕادەگەێنێت و خۆڕاگری و دژایەتی گەلی ئێران بۆ ڕەوتی ستەمکاری جیهانی جارێکی دیکە بە جیهانیان بە تایبەت دەسەڵاتدارانی ناپاکی کۆشکی سپی پیشان دەداتەوە./.