بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد کەعبی وەزیری وزەی قەتەر ڕەخنەی لە هەوڵەکانی ئەورووپا بۆ سنوردارکردنی نرخی غازی سرووشتی گرت.
ناوبراو بە ئاژانسی بلۆمبێرگی ڕاگەیاند کە دەستێوەردان لە بازاڕی غازی جیهان بە پێچەوانەی یاساکانی پێشووی ئەورووپایە و بازاڕی ئازاد هەموو کات باشترین چارەسەرە.
وەزیری وزەی قەتەر وتی: دیاریکردنی نرخی غازی سرووشتی خواستی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری کەم دەکاتەوە و دەتوانێت هەندێک لە کڕیارەکانی لێ بێبەش بکات.
کەعبی پێشبینی ئەوەیکرد کە کێشەکانی ئەورووپا لە ڕووی کەمبوونی غازەوە تا 2025 بەردەوام دەبێت./.