بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە میانەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە وڵاتی جەزایر جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە دامەزراندنی حکومەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات.
ناوبراو وتی: بەغدا دژی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە فەڵەستین و پاڵپشتی لە دامەزراندنی حکومەتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودس دەکات.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە بڕیار نییە هەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتە بەڕێوە بچێت و قەیرانی سیاسی کۆتایی هاتووە.
ناوبراو وتی کە عێراق درێژە بە نێوەندگێڕی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و سعوودیە دەدات و کۆبوونەوەکان لەم پێناوەدا بەردەوام دەبێت./.