بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئاکامی تەقەی خەباتگێڕانی فەڵەستین بۆ سەر شارۆچکەنشینەکانی زایۆنیست لە ڕۆژهەڵاتی ئەلخەلیل زایۆنیستێک کوژرا.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا 5 زایۆنیست بریندار بوون.
زایۆنیستەکان لە چەند مانگی ڕابردوو هێرشێکی بەربڵاویان لە دژی فەڵەستینییەکان لە کەرتی خۆرئاوا دەستپێکردووە.
پێشتر ڕاوینا شامداسانی وتەبێژی کۆمیساریای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسی هەفتانەی خۆی لە ژنێڤی سویسرا ڕایگەیاندبوو کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 118 فەڵەستینی لە کەرتی خۆرئاوا لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون./.