بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی لە پەیامەکەیدا بۆ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕایگەیاند کە خۆڕاگری ئیسلامی لە ڕابردووەوە تا ئێستا لە گەڵ گەلی عێراق و هاوبەشی کێشە و داخوازییەکانی ئەوان بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی گیانی خۆیان لە ڕێگای مسۆگەرکردنی ئامانجە پیرۆزەکان، لەناوبردنی زوڵم و جێبەجێکردنی دادپەروەری، سەروەری عێراق و ژیانی شەرەفمەندانەی عێراقییەکان و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاران لە سەر دەست داناوە.
ئەکرەم کەعبی داوای لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کردووە لە پێناو مسۆگەربوونی سەروەری نیشتمانی، دەرکردنی تەواوی داگیرکاران بە ئەرکی خۆی دابنێت و ئەوان لە باکورەوە تا باشور دەربکات و ڕێگری لە دەسدرێژی ئاسمانیی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و تورکیا بۆ سەر عێراق بکات./.