بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە سەرەتای ساڵی 2022 تا ئێستا 29 منداڵی فەڵەستینی لە کەرتی خۆرئاوا بە تایبەت لە قودسی ڕۆژهەڵات بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کراون.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە 10 کەس لەو منداڵانە لە دانیشتووانی پارێزگای جنین بوون.
بزوتنەوەی بەرگری لە منداڵان هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە سەدان منداڵی فەڵەستینیش لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە بریندار کراون.
بزوتنەوەکە ڕایگەیاندووە کە شێوازی بەئامانجگرتنی منداڵانی فەڵەستینی ئەوە پیشان دەدات کە ڕژێمی زایۆنیستی بە ئەنقەست تەقە لەوان دەکات.
بزوتنەوەی بەرگری لە منداڵان – لقی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە نەبوونی کاردانەوەی نێودەوڵەتی و لێپرسینەوە لە ڕژێمی زایۆنیستی، وایکردووە کە ئەو ڕژێمە لە تاوانەکانی لە دژی گەلی فەڵەستین بە تایبەت منداڵان بەردەوام بێت./.