بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی لە پەیامێکدا ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری شیرازی لە ئێران کرد.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: کردەوە تیرۆریستییەکەی شیراز کە زیارەتکارانی مەزارگەیەکی ئائینیی کردە ئامانج، پیشان دەدات کە مەترسی تیرۆریزم لە هەر ناوچەیەک جیدییە.
ناوبراو وتی: ئەم دۆخە وا دەکات کە کۆمەڵگای جیهانی بە هاوبەشی و یەکگرتوویی بۆ لەناوبردنی تیرۆریزم و ڕیشە دارایی، میدیایی و مرۆییەکانی هەنگاو بنێت./.