بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سبەی پێنج شەممە 27 ی تشرینی یەکەمی 2022 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی بەڕێوە دەچێت و بە وتەی حوسێن عەرەب لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، مستەفا کازمی پاش دوو ساڵ و پێنج مانگ ماڵئاوایی لە پۆستەکەی دەکات.
حوسێن عەرەب وتی: ئەوەی کە یەکلایی بووەتەوە ئەوەیە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەر سبەی پاش نیوەڕۆ بینای ئەنجومەنی وەزیران بە جێ دێڵێت.
ناوبراو وتی کە محەممەد شیاع سودانی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بۆ وەزارەتی بەرگری و کەسایەتییەکی ناسراوی بۆ وەزارەتی ناوخۆ پێشنیار کردووە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: وەزیرانی دارایی و نەوت لە نێوان بەڕێوەبەرانی گشتی لەو دوو وەزارەتە دەستنیشان کراون و فۆئاد حوسێن وەک وەزیری دەرەوەی عێراق دەمێنێتەوە./.