بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئیسماعیل کەوسەری بە ئاماژە بە کوشتنی شەش ئەفسەری پەیوەندیدار بە ئێران لە دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی وتی: دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام لە بەرامبەر دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شکستی هێناوە و بە سڕینەوەی ئەو ئەفسەرانەی خۆیان کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەبووە ناتوانن ڕێگری لە زاڵبوونی هەواڵگریی ئێمە بکەن، ڕژێمی زایۆنیستی لە زاڵبوونی هەواڵگری ئێران و ئاستی توانای دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێمە دەترسێت.
ناوبراو وتی: زاڵبوونی هەواڵگری ئێران بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی بە شێوازی جۆربەجۆر بووە و کوشتنی شەش ئەفسەری پەیوەندیدار بە مێزی ئێران لە مۆساد نابێتە بەربەستێک بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بە ئاژاوەگێڕییەکانی ناوخۆی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی نێوان مۆساد و سی ئای ئەی ئاگادارە و دەزانێت کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا پیلانی ئاژاوەگێڕییەکانی ڕادەستی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی کردووە و بە دڵنیاییەوە ئەو ڕژێمە باجێکی قورس دەدات.
نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئێران وتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا مۆساد ئەوە دەبینێت کە چۆن قەرەبووی دەکەینەوە، ئەوان دەبینن کە زاڵبوونی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران چۆن بووە و چ شکستێکی گەورەیان بەرکەوتووە./.