بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی لە پێناو پتەوکردنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نیشتمانی و پووچەڵکردنەوەی پیلانی دوژمنان، لە گەڵ بنەماڵەی مەهسا ئەمینی کۆبووە و وێڕای گەیاندنی دووبارەی هاوخەمی خۆی بەوان، جەختی لە سەر بەدواداچوونی داواکارییەکانیان لە چوارچێوەی یاساییدا کردەوە.
لەو کۆبوونەوەدا کە لە ماڵی ئەمجەد ئەمینی باوکی مەهسا ئەمینی بەڕێوەچوو، وێڕای خستنەڕووی داواکارییەکانی خۆیان، جەختیان لە سەر چاودێری و بەدواداچوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دۆسیەدا کردەوە.
مامۆستا کەریمی لەو کۆبوونەوەدا وتی: مەهسا ئەمینی وەک کچی خۆم بووە و بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی تایبەت بۆ دۆسیەکەی دەکەم و سەرجەم داواکاری و نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی بە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەێنم./.