بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە 18 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە وتووێکی تەلەفوونیی لە گەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتی کە عێراق پەرە بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی دەدات و هیوادارە بە ڕێکەوتن و پلانە هاوبەشەکان میکانیزمی هاوکاری بەرامبەر بێتە پێشەوە.
سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا هیوای خواست کە حکومەتی داهاتووی عێراق داواکارییەکانی خەڵک و پێداویستییەکانی ئەوان جێبەجێ بکات.
محەممەد شیاع سودانی ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی هاوسەنگی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەبێت./.