بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە شەوانی ڕابردوودا فیلمێک بڵاو کرایەوە کە پیشاندی دەدا بەشێک لە بینایەکی گرتووخانەی ئێڤین سووتاوە. میدیاکانی دوژمن و دژبەری شۆڕش لە گەڵ هەندێک میدیای کوردیی بەکرێگیراو بەم هەواڵە کەوتنە خۆیان و هەوڵی ئەوەیان دەدا شکستەکانی خۆیان لەم ڕێگایەوە قەرەبوو بکەنەوە. بە هەموو شێوازێک ئەو دوژمنایەتی و توڕەییەی ئەوان لە پاش شکستی ئاژاوەگێڕییەکان هەستی پێدەکرا.
میدیاکانی دوژمن، دژبەری شۆڕش و بەکرێگیراوەکان بە ڕاگرتنی بەرنامە ئاساییەکانی خۆیان، ڕووماڵی دۆخی گرتووخانەکەیان دەکرد. ئەو ئاگرەش بۆ ئەوان گرنگ بۆ. هۆکارەکەی چی بوو؟
لە لوتکەی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم ماوەیەی ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی دەڕژانە سەر شەقامەکان 50 تا 60 کەس بووە.
ئەم ژمارەیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووی لە دابەزین کرد تا ئەوەی کە دژبەری شۆڕش بانگەوازی سەرتاسەریی بڵاو کردەوە و بانگەشەی ئەوەیکرد کە لە وڵاتانی جیهان دەیەوێت سەرجەم ئێرانییەکان بڕژێنێتە سەر شەقامەکان. ئەو بانگەوازەش بۆ شەممەی دوو هەفتەی ڕابردوو بوو. شەممە کە هات، لە تاران کەمترین کەس وەڵامی ئەو بانگەوازەیان دایەوە.
پاش شکستی پرۆژەی ئاژاوەگێڕی، شرۆڤەکاران بەو ئەنجامە گەیشتن کە پرۆژەی دژبەری شۆڕش بەرەو نموونەی فەرەنسی دەڕوات. شەممەکانی پاریس کە ئێلەک زەردەکان دەڕژانە سەر شەقامەکان و ئەمەش بووە پلانێک بۆ ئەوان کە لە ئێرانیش دووبارەی بکەنەوە.
ڕەوتی ڕووداوەکان بە شێوازێک بوو کە دوژمنان و گرووپەکانی دژبەری شۆڕش لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون و ئەم پرۆژەیە لە شەقامەکان شکستی هێنا.
بانگەوازە بەربڵاوەکە بۆ شەممەی ڕابردوو و ئەوەی کە لە سەر ئەرزی واقیع بینرا بەڵگەیە لە سەر ئەمە، شەممەی ڕابردوو شتێک لە ناوخۆی ئێران نەبینرا، سەرەڕای ئەوەی کە دوژمنان بە هەموو هەوڵێکەوە ئامادەکارییان بۆی کردبوو و پرۆژەی کچە ئەردەبێڵییەکەیان هێنابووە پێشەوە بەڵام دیسانەوە لەوەدا شکستی هێنا کە خەڵک بڕژێنێتە سەر شەقامەکان. پرۆژەی ئاڵۆزکردنی شەقامەکانی ئێران بە تایبەت لە تارانی پایتەخت تووشی شکست بوو. لێرەدا بوو کە ژووری عەمەلیاتی ئاژاوەگێڕییەکە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو شکستە، پرۆژەی گرتووخانەی ئێڤینی کردە یەکەم بەرنامەی سەرەکیی خۆی.
گۆڕینی ئاراستەی ئاژاوەگێڕییەکان لە شەقامەوە بەرەو گرتووخانە پێویستی بە تاوتوێکردن هەیە. دۆخەکە بۆ گرووپەکانی دژبەری شۆڕش بە تەواوی قورس بووە. دوژمنان لە ئێستادا ڕوبەڕوی چەند ڕاستییەک بوونەتەوە.
هۆکارەکانی شکستی پرۆژەی ئاژاوەگێڕی لە ئێران بریتین لە:
1 – توندووتیژیی زۆر لە لایەن ئاژاوەگێڕان و بەکرێگیراوەکانی دوژمنەوە هەر لە سەرەتاوە ڕاستییەکانی ئەوانی بۆ خەڵک ڕوون کردەوە.
2 – خەڵک لە ئاژاوەگێڕییەکاندا هاوکاریی دوژمنان و ئەوانیان نەکرد کە هاتبوونە سەر شەقامەکان.
3 – ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخەرانی ئاژاوەگێڕییەکان بە زووترین کات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
4 – پرۆژەی ئاژاوەگێڕیی بچووک لە زۆربەی شارەکان ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە.
5 – گرووپەکانی دژبەری شۆڕش هێزی ئەوەیان نەماوە تەنانەت لایەنگران و بەکرێگیراوەکانی خۆیان بهێننە سەر شەقامەکان.
6 – بنکە و بارەگاکانی گرووپە جوداییخوازەکانیش لە هەرێمی کوردستان بە چڕی بۆردومان کرا و گورزێکی کاریگەریان بەرکەوت.
بەڵام تەنیا ئەم 6 خاڵە نییە. ڕەنگە گرنگترین کێشەی گرووپەکانی دژبەری شۆڕش پرسی میدیا بێت. ئەو بەربەستەی خرایە بەردەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دڵنیاییەوە هەوڵەکانی دوژمنانی بۆ کاریگەری دانان لە سەر کۆمەڵگای ئێرانی تووشی شکست کردەوە. بۆ ئەمەش دەبێت کەمێک بۆ ڕابردوو بگەڕێینەوە. ساڵی 2017 و 2019 بەرەی دژبەرانی شۆڕش کۆمەڵە میدیاییەکی لە خۆ دەگرت. ئەو کات ئامەد نیوز ئەرکی سەرکردایەتی ئاژاوەگێڕییەکان و درووستکردنی ئامرازەکانی توندووتیژیی لە ئەستۆ گرتبوو. میدیاکانی وەک دەنگی ئەمریکاش بە هەموو هەوڵێکەوە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران وەستانەوە. کەناڵی بی بی سی فارسیش خۆیی بە بێلایەن دادەنا
بەڵام ئێستا لە ساڵی 2022 ئەم بەرەیە ڕووخاوە. ئامەد نیوز نەماوە، بی بی سی فارسی ئەرکی سەرەکیی ڕاهێنانی ئاژاوەگێڕانی لە ئەستۆ گرتووە. میدیا بەسراوەکەی حکومەتی بەریتانیا کە پێشتر هەوڵی دەدا خۆی وەک میدیایەکی ڕێزدار پیشان بدات ئێستا شێوازی کارکردنی خۆیی گۆڕیوە و بە هەموو شێواز و دەستەواژەیەک دوژمنایەتی گەلی ئێران دەکات. خاڵی دیکە کەڵک وەرگرتنی میدیاکانی دوژمنە لە هەواڵی درۆ و چەواشەکاری. بە پێی توێژینەیەکی زانستی، میدیاکانی دوژمن بە تایبەت ئەوانەی لە فارسی و کوردی بوونەتە هاندەری ئاژاوەگێڕییەکان، لەم ماوەیەدا هەر 2 خولەک هەواڵێکی درۆیان بڵاو کردووەتەوە.
دوژمنان و گرووپەکانی دژبەری شۆڕش دیسانەوە تووشی شکست و سەرشۆڕی بوونەتەوە. توندووتیژی لە ئاژاوەگێڕییەکان و قومارە میدیاییەکەی ئەوان ڕەنگە ساڵانێکی بوێت لەم شکستە ڕزگار بکرێت. بە دڵنیاییەوە کە بە ئاسانی بۆ دۆخی ڕابردوویان ناگەڕێنەوە و ئەو شکست و سەرشۆڕییە بەردەوام بەرۆکیان دەگرێتەوە./.