بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیاریەتی شەڕی ئۆکرانیا لە ئەستۆی ئەمریکایە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی Real America,s Voice وتی کە ” شەڕە لێدوانی پێش قەیرانی ئۆکرانیا بووە هۆی ئەوەی کە ڤلادیمیر پوتین بڕیاری شەڕ بدات، وڵاتی ئێمە، یان سەرکردەکانی ئێمە، هانی پوتینیان بۆ ئەم شەڕە دا، ئەوان ناچاریان کرد کە کەم شەڕە بکات، لێدوانەکان هەڵە بوون “.
فۆئاد ئیزەدی شارەزا لە کاروباری ئەمریکا سەبارەت بەم لێدوانەی دوناڵد ترەمپ، وتی: ئەمریکییەکان ساڵی 2014 لە ئۆکرانیا کودەتایان کرد، ترەمپ بە پێی ئەوەی کە خولێک سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووە، دەستی بە زانیارییەکانی ئەو کودەتا گەیشتووە، هەروەها زانیاریی ئەو دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییانەی ئەمریکای لە دژی ڕووسیا لە بەردەستدا بووە، هەر بۆیە لێدوانەکەی وەک سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا متمانەپێکراوە./.