بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بە بۆنەی ئەو متمانەی پێی دراوە، سوپاسی ئەندامانی پەرلەمان، گەل و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەی کرد.
ناوبراو لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ” بەڵێن دەدەم بە جیدی بۆ پاراستنی دەستوور، سەروەری وڵات و بەرژەوەندییەکانی خەڵک هەوڵ بدەم و بە بێ هیچ جیاوازییەک سەرۆک کۆماری تەواوی عێراقییەکان بم “.
عەبدوللەتیف ڕەشید ڕۆژی پێنج شەممە 13 ی تشرینی یەکەمی 2022 بە دەنگی 162 ئەندامی پەرلەمان وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا./.