بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامۆستا عادل غوڵامی جەختیکردەوە کە یەکڕیزی و برایەتی، نهێنی سەرکەوتنی گەلی ئێرانی ئیسلامییە لە پووچەڵکردنەوەی پیلان و نەخشەی دوژمنان و هەنگاونان بەرەو پێشکەوتن و ئاوەدانی زیاتری وڵات.
ناوبراو وتی: پێکەوەبوون و لە گەڵ یەکتربوون بەردەوام بەستێکی گەشە و بەرزبوونەوەی پێگەی ئێرانی دابین کردووە و ئەمەش سەرچاوەکەی بۆ ئایاتی پیرۆزی قورئان دەگەڕێتەوە.
وتارخوێنی هەینی سوننەی قەسری شیرین وتی: دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی کۆمەڵگای ئیسلامی لە ڕیزی گرنگترینی ئەو پرسانەیە کە لە ئیسلامدا جەختی لە سەر کراوەتەوە، لە بەر ئەوەی کە بوونی ئاسایش و ئارامی دەبێتە هۆی گەشە و کارامەیی وڵات.
مامۆستا غوڵامی وتی: هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی ناکۆکی و پیلانگێڕی لە وڵات، ئەنجامی نەخشە و پیلانی دوژمنانە و ئەوان هەوڵ دەدەن بە خوڵقاندنی ئاژاوەگێڕی و ناسەقامگیری، ئامانج و بەرژەوەندی خۆیان دابین بکەن./.