بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئستفان دوجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پێشهاتێکی ئەرێنییە لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە.
ناوبراو وتی: ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە سەرکردەکان و کاراکتەرە سیاسییەکان دەکات کە لە نزیکترین وادەدا حکومەتێکی گشتگیر پێک بێنن و ئەو حکومەتەش دەبێت داواکارییەکانی خەڵک جێبەجێ بکات.
دوجاریک وتی: لە لایەکی دیکەوە هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر ناوچەی سەوز لە کاتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق پێشهاتێکی نەرێنی بوو و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن و بیر لە توندووتیژی نەکەنەوە./.