بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولستار جومەیلی دیپلۆماتکاری پێشووی عێراق، لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە هەنگاوێک بۆ دەربازبوون لە بنبەستی سیاسی بووە و ڕەوتی سەدریش لە یارییەکە کرایە دەرەوە.
ناوبراو وتی: ڕەوتی سەدر ئەو کارتانەی لە دەست داوە کە لەو ڕێگایەوە دەیتوانی گوشار لە سەر لایەنەکانی دیکە دابنێت و ئێستا لە یارییەکە کراوەتە دەرەوە.
جومەیلی وتی: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پاش تێپەڕبوونی یەک ساڵ بە سەر هەڵبژاردنەکان، دەرگای نوێی بە ڕووی پێکهێنانی حکومەتی نوێدا کردەوە.
ناوبراو وتی: هیوادارم بە پابەندبوون بەو بەڵێنانە کە دراوە، کۆتایی بەم دۆخە چەقبەستووە بهێندرێت، ڕێز لە ئێش و ئازارەکانی خەڵک بگیرێت و دۆخی بژێوی ژیانی ئەوان باشتر ببێت./.