بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق پاش هەڵبژاردنی بۆ ئەم پۆستە، محەممەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە ڕاسپارد.
محەممەد شیاع سودانی کاندیدی لایەنە سیاسییەکانی شێعەیە (بەدەر لە ڕەوتی سەدر) کە لە ئەگەری سەرکەوتنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، شوێنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق دەگەرێتەوە./.