بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 13 ی تشرینی یەکەمی 2022، تەقینەوەیەک لە ڕێگای بۆمبڕێژکردنی پاسێکی نەفەرهەڵگری سوپای سوریا لە ڕیفی دیمەشق ڕوویدا.
ئاژانسی سانا لە سەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند کە بەو هۆیەوە 18 ئەندامی سوپای سوریا کوژران و 27 ی دیکەش بریندار بوون.
هێشتا وردەکاری زیاتر لە سەر ئەو کردەوە تیرۆریستییە بڵاو نەبووەتەوە./.