بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، شەوی سێ شەممە 11 ی تشرینی یەکەمی 2022، هەواڵی وتووێژی تەلەفوونیی خۆی و هاوتا فەرەنسییەکەیی ڕاگەیاند.
ناوبراو لە تویتێکدا ڕایگەیاند: لە گەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە تەلەفوون وتووێژم کرد، ڕێکەوتین کە ڕێز و بەرژەوەندی بەرامبەر بە سەر پەیوەندییەکانماندا زاڵ بێت، هاوڕاش بووین کە دەبێت ڕوبەڕوی تیرۆر و توندووتیژی ببینەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ناڕەزایەتی خۆمم بەرامبەر بە دەستێوەردانی وڵاتانی ئەورووپی لە کاروباری ناوخۆیی ئێران پێ ڕاگەیاند و جەختم لەوە کردەوە کە ئەگەر یەکێتی ئەورووپا هەنگاوی دیکەی هەبێت، وەڵامەکەی دەدرێتەوە و هەنگاوی بەرامبەرمان دەبێت./.