بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە 11 ی تشرینی یەکەمی 2022 وتی کە ئێمە دەبێت لە گەڵ حکومەتی سوریا وتووێژ بکەین.
ناوبراو وتی: بە بێ ئاشتەوایی لە نێوان حکومەتی سوریا و نەیارانی ئەم وڵاتە، سەقامگیری مسۆگەر نابێت، هەر بۆیە ئەنکەرە دەبێت بۆ مسۆگەربوونی ئەم ئاشتەواییە لە گەڵ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد وتووێژ بکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە سەر گرنگی پرسی دەستوور لە سوریا کردەوە و وتی کە ڕووسیا سەبارەت بە سوریا پێشنیاری دۆستانەی بە ئێمە داوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لەم قۆناغەدا هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی تورکیا و سوریا لە ئارادا نییە./.