بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئەم بزوتنەوەیە ڕاگەیاند.
هەنیە ئەم بۆنەیەی وەک بەهێزبوونەوەی ورەی تێکۆشان و خۆڕاگری، پابەندبوون بە خەبات و بنەماکانی گەلی فەڵەستین و تێڕوانینی یەکگرتووی ئەوان لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی ناو برد.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس جەختی لە سەر پتەوبوونی برایەتی و هاوکاریی هاوبەش لەم ڕێگایەدا تا مسۆگەربوونی سەرکەوتن و ئازادیی تەواوی خاکی فەڵەستین و گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەرەکانی فەڵەستین کردەوە./.