بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 6 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستێوەردانی کەنەدا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران ڕایگەیاند: کاتێک مافی مرۆڤ بووەتە کەرەستەی یاری و ئامرازی گوشاری سیاسی لە سەر لایەنەکانی دیکە، ئیمپراتۆریەتی میدیایی ڕەوتی ستەمکاری جیهانیش وا دەکات کە تۆمەتبارەکانی پێشێلکردنی بەردەوامی مافی مرۆڤ، ببنە بانگەشەکانی بەرگری لە مافی خەڵک.
ناوبراو وتی: جیهان هێشتا گۆڕە کۆمەڵەکانی منداڵانی کەنەدا لە حەوشەی قوتابخانەکانی ئەو منداڵانە لەبیر ناکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دژایەتیکردنی وڵاتانی دیکە و خۆشاردنەوەی لە پشتەوە هەندێک بابەت، ئەو ڕاستییانە ناگۆڕێت کە یەکێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە منداڵکوژی و گرنگینەدان بە مرۆڤایەتی تۆمەتبارە./.