بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ خالید مەلا سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی عێراق ڕایگەیاند کە ژووری حەوانەوەی لە هوتێلێک لە بەسرە بووەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان، شەوی ڕابردوو گرووپێکی چەکدار تەقەیان لەم هوتێلە کردووە کە کەوتووەتە ناوچەی بینا حکومییەکانی بەسرە.
دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە سەر ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
سێ شەممەی ڕابردوو شەڕ و پێکدادان لە بەسرە ڕوویدا و بەم بۆنەوە 15 ڕۆکێت ئاراستەی بینا حکومییەکان کرا./.