بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی فەڵەستین ڕۆژی شەممە 1 ی تشرینی یەکەمی 2022 ڕایانگەیاند کە فایز خالید دەمدوم گەنجێکی تەمەن 18 ساڵە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە شارۆچکەی عەیزەریەی باشوری ڕۆژهەڵاتی قودس شەهید کراوە.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستینیش ڕایگەیاندووە کە ئەو گەنجە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراوە و گولەی ئەو هێزانەش بەر ملی کەوتووە./.